×

منوی بالا

منوی اصلی

دسترسی سریع

اخبار سایت

فوری

امروز : پنج شنبه, ۲۷ اردیبهشت , ۱۴۰۳  .::.   برابر با : Thursday, 16 May , 2024  .::.  اخبار منتشر شده : 0 خبر
لە هەولێر رێز لە هونەرمەند شەهرام نازری گیرا

لە شاری هەولێر، لەژێر دروشمی (نازری، سۆزێک لە تەمیرە و داستانێک لە شانامە) مەراسیمی رێزلێنان بۆ هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان، شەهرام نازری بەڕێوەچوو، کە تێیدا چەندین خەڵات و دیاری پێشکەشی شەهرامی نازری کرا و دیارترینیشیان خەڵاتی رێزلێنانی وەزارەتی رۆشنبیری بوو.

حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری لە مەراسیمەکەدا لەبارەی ئەو هونەرمەندەوە گوتی: “شەهرام نازری بەهۆی ئەوەی لە خێزانێکی ئەدەب دۆست و هونەر دۆست چاوی بە ژیان هەڵهێناوە، هەر لە منداڵیەوە تێكەڵاوی دونیای هونەر و گۆرانی و ئەدەب بووە. لە تەمەنی حەوت ساڵیدا لە رادیۆی کرماشان گۆرانی بۆ تۆمار کراوە و دواتریش لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنیدا، بەتەواوی ئاوێزانی دونیای هونەر و گۆرانی بووە.”

حەمەی حەمە سەعید باسی لەوەش کرد، نازری وەک کوردێکی رەسەن، کوردانە شانازی بە هونەر و گۆرانی و موزیکی نەتەوەکەیەوە دەکات، لەگەڵ ئەو هەموو شارەزاییەی لەم بوارەدا هەیەتی، وتوویەتی “زۆربەی موزیکی گەلان گۆڕانکاری زۆریان بەسەردا هاتووە، بەڵام موزیکی کورد بە جوانی و بەبێ دەستکاری ماوەتەوە.”

جگە لە گوڵبارانکردنی لەلایەن هەوادارانیەوە و پێدانی خەڵاتی رێزلێنانی وەزارەتی رۆشنبیری، شەهرام نازری لەلایەن سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانەوە، خەڵاتی زێڕینی پێشکەش کرا، لە کۆتاییشدا شەهرام نازری گۆرانیەکی خۆی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

انتهای پیام/

 

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.