پادکست :
کوردانە(مامۆستا جەلال مەلەکشا)
مامۆستا جەلال مەلەکشا ساڵی ١٣٣٠ ک.ھ لە گوندی مەلەکشا سەر بە شاری سنە لە دایک بووە. ھەر لە شاری سنە خوێندوویەتی و پەروەردە کراوە.لە منداڵییەوە ھۆگری شیعر و نووسین بووە.
لە سەرەتاوە بە فارسی شێعر و پەخشان و چیرۆکی دەنووسی و لەبەر ھێز و پێزی لە نووسیندا بە بێ ئەوەی کتێبی چاپکراوەی ببێ،دەبێتە ئەندامی «کانوونی نووسەرانی ئێران»
پاش ساڵی ١٣٥٧ به زمانی کوردی بابەت بڵاو دەکاتەوە و لە کوردیشدا سەرکەوتنێکی بەرچاوی دەبێ.بۆ ماوەی ١٤ ساڵ وەکوو نووسەر و ڕۆژنامەوان دەبێتە ئەندامی گۆڤاری سروە.
ساڵی ۱۳۹۹ی هەتاوی،مامۆستا “جەلال مەلەکشا” بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە گەڕەکی تەپەی قەوپاڵی شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد و لە گۆڕستانی گوندی مەلەکشا بە خاک سپێردرا
شێعرەکانی تا ئێستا بە زمانەکانی فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، سوێدی و… وەرگێڕدراون
بەشێک لە شێعرەکانی لە توێی کتێبێکدا بەناوی “زڕەی زنجیری وشە دیلەکان” چاپ و بڵاو بۆتەوە