2ی گهلاوێژی 1356ی هەتاوی فەرههنگنووس و ڕۆژنامەوانی بەناوبانگی کورد "گیو موکریانی" کۆچی دوایی کرد.
ژیاننامه “گیو موکریانی” ؛
گیو موکریانی لە ساڵی ١٩٠٣ لە گوندی بوغدەکەندی، نێوان شاری بۆکان و سەقز له دایک بووه.
گیو موکریانی بە یەکەم مێژوونوسی کورد دادەنرێت لە سەدەی بیستەمدا، لەم پێناوەدا بۆ ماوەی پازدە ساڵ بە ھەموو توانایەکیەوە ھەوڵی داوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری مێژویی سەبارەت بە مێژوی گەلی کورد کە بە زمانەکانی عەرەبی و ھیندی و تورکی و فارسی و فەڕەنسی و ڕووسیدا ھەبون لەو کاتەدا، لەبەر ئەوەی خۆی شارەزاییەکی باشی لەم زمانانەدا ھەبووە ھەر لەم زمانانەشەوە گەلێک نوسراوی بە پێزی وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی.
گیو موکریانی لە ساڵی ١٩١٥ دەچێتە شاری حەلەب لای براکەی حوسێن حوزنی موکریانی، دواتر لەگەڵ براکەی و چاپخانەکەی لەساڵی ١٩٢٢ روو دەکەنە شاری رەواندز .
گیو موکریانی لەساڵی ١٩٧٧ لە شاری مووسڵ کۆچی دوایی کرد.
لەگۆڕستانی ئیمام محەمەد لەهەولێر لەتەنیشت نووسەر و مێژوونوسی ناودار حوسێن حوزنی موکریانی برایەوە بەخاک سپاردرا
https://www.boukanmukryan.ir/?p=2630