×

منوی بالا

منوی اصلی

دسترسی سریع

اخبار سایت

فوری

امروز : چهارشنبه, ۲۶ اردیبهشت , ۱۴۰۳  .::.   برابر با : Wednesday, 15 May , 2024  .::.  اخبار منتشر شده : 5 خبر
ماڵئاوایی لە خشتەکانی بۆکان

خەمێکی قورس و گران نیشتە سەر هاوڕێکانمان کە زیاتر لە مانگێک هەموو ڕۆژێ میوانداری خەڵک و جەماوەریان دەکرد بۆ مووزەی مامۆستا حەقیقی و وەک خانەخوێیێکی باش هەموو ڕۆژێ باوەشیان کراوە بوو بۆ هاووڵاتیان. بەڵام ماوەکە کۆتای هات و دووبارە وەک خۆشەویستێک وڵاتەکەی خۆی بۆ دووهەم جاربە جێهێشت و ماڵاوایی لێکردین.
ماڵاواییێک کە پڕ بوو لە خەم و خەفەت، وەک ماڵاوایی کەس و کارێکی خۆشەویست کە جێت بهێڵێ.
ئاگادار بووین کە چۆن منداڵ وگەنج ولاوو پیر و بەساڵاچوو هەموو هاتن و سەردانیان کرد و لە نزیکەوە من خۆش و تۆ خۆش بەسەریان کردینەوە.
هیوابوو دەیان جار هات و وەک کەسێکی دڵسۆز هەموو ڕۆژێک، میوانمان دەبوو.
زۆر بە جوانی و ڕێک و پێک زۆربەتان هاتن و چاوتان بە دیتنی خشتەکان گەش بووەوە و لە دڵەوە هەست بە خاوەن شکۆییێکی فرەوان کرا کە ئێمەش مێژوویێکی ڕاستقینەو پڕ لەشانازیمان هەیە و بەدەیان جار گێڕامانەوە بۆ منداڵەکانمان کە چیڕۆکی نەتەوەیی مان پڕە لە کولتور و هونەر و سەروەری.
دڵخۆش بووین کە هیچ کارەساتێک ڕووی نەدا و زۆر بە جوانی وڕێک و پێک لەوەی چاوەڕوان بووین جوانتر بەڕێوە چوو. ئەمەش دیسانەوە نیشان دەدا کە ژێرخانی کولتوریمان پتەوو لەبارە بۆ دامەزرانی بنکەیێک و مووزەیێکی کولتوری ومێژوویی. لە شارەکانی دوورو نزیکەوە هاتن و سەردانیان کردین و بۆکان بووبە شارێکی درەوشاوە ە مێژووی خۆیدا و وەک قیبلەگای نەتەوەیی سەدان کەس هاتن و دڵگەش بوونەوە بە دیداری خشتەکان. لە سنەو کرماشان و مەریوان و بانە و سەقز و مەهاباد و شنۆ و سەردەشت و پیرانشار ورمێ و…. تا هەولێرو سلێمانی .
هیوامان زۆرە کە دیسانەوە بۆ هەتا هەتا ببینە خاوەنداری ئەم گەنجینە نەخشاوانەمان. ئەویش بە ساز کردنی مووزەیێکی ڕێک و پێک و سەردەمیانە. شوێنێک کە ببێتە جێی نمایشی هەر چی هەمانە لە شار و وڵاتانی دیکە. نەک تەنیا خشتەکانی قەڵایچی بەڵکوو هەموو ئاسەوارە مێژووییەکانی بۆکان کە ئێستا لە مووزەی میللی تاران ورمێ پارێزراون.
بۆ مودیران وکاربەدەستانی بۆکان کە داواکاری مووزە تەنیا نەبێتە دروشم و بەڵکوو پێویستە بە زوورین کات هەنگاوەکانی وەرگرتنی هەڵبگیرێ و بە زووترن کات دابین بکرێت.
لە کۆتاییدا دەسخۆشی لەو خۆشەویستانە دەکەم کە لە ماوەی دوو مانگی پێشوو ئەرکی خۆیان بە جێ هێنا و خۆبەخشانە هاتنە مەیدان. هەر بژین و ماندو نەبنەوە هاوڕێیان

 

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.