×

منوی بالا

منوی اصلی

دسترسی سریع

اخبار سایت

فوری

امروز : دوشنبه, ۲۴ اردیبهشت , ۱۴۰۳  .::.   برابر با : Monday, 13 May , 2024  .::.  اخبار منتشر شده : 0 خبر
۸ی خەرمانان ساڵڕۆژی کۆچی دوایی عه‌بدولکه‌ریم موده ڕیس نووسەر، موفتیی ، شاعیر و زانای ئایینیە

 

(اینفوگرافی)

 

ژیاننامە مەلا عبدولکه‌ریم موده ڕیس ؛

مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس ،ئەگەرچی زۆربەی سەرچاوەکان دەڵێن لە دێی تەکیەی ناوچەی خورماڵ لەدایکبووە، بەڵام لە ڕاستیدا لە ماوەی ساڵانی ١٨٩٩ تا ١٩٠١دا لە گوندی گوێزەکوێرەی سەر بەشاری مەریوان ھاتووەتە دنیاوە و ناوی تەواویشی عەبدولکەریم کوڕی محەممەد کوڕی فەتاح کوڕی سلێمان کوڕی مستەفا کوڕی محەممەد خەجێ لە عەشیرەتی قازییە. سەرەتا خوێندنیشی بە قورئان و پەرتووکە ئایینییەکان دەست پێکردووە و گوندەکانی بەیەڵە و بالک و کانی و دەرەتفێ و دووڕۆ گەڕاوە. لەسەرەتای ھەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیهانیشدا لە مزگەوتی مەڵکەندی شاری سلێمانی نیشتەجێ بووە و دواتر چووەتە مزگەوتی مەلا محەممەد ئەمین بالیکەدەری و لە ساڵی ١٩٢٤ یشدا لە ئاھەنگێکی فراواندا لە شاری سلێمانی مۆڵەی مەلایەتی لەسەر دەستی زانای ئایینی شێخ عومەری ئیبن قەرەداغی وەرگرتووە.

لەساڵی ۱۹۶۰یشدا لە مزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لەبەغدا بەناونیشانی مودەریس دامەزراوە، زیاتر لە ۵۰ فەقێ لەسەردەستی مۆڵەتی زانستییان وەرگرتووه، هەر لەو کاتەوە بەبێ پشوودان خەریکی وانەوتنەوە بووە لە زانستە شەرعی و وێژەی و عەرەبییەکاندا. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس چەندین پەرتووک و بەرهەمی وەک نووسینەوەی ژیان و بەسەرهات و شیعری چەندین شاعیری وەک مەولانا خالید و شێخ عوسمان و سەراجەدینی بڵاوکردووتەوه، هەروەها چەندین شیعریشی لەژێر نازناوی نامی بڵاوکردووەتەوه، هەروەها رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە بەکوردیکردنی فیقهی ئیسلامی و تەفیسری قورئانی پیرۆز و تەجویدەکەیدا.

نموونەی ژمارەیەک لە پەرتووکە بەنرخەکانی بەزمانی کوردی ئەمانەن: یاریمەردان و دووبەرگ، بنەماڵەی زانیاران، ژمارەیەک پەرتووک لە بارەی شەریعەت و ئیسلامەوه، کۆمەڵە شیعری فەقێ قادری هەمەوەند، تەفسیری نامی حەوت بەرگ، مەکتوباتی کاک ئەحمەدی شێخ چوار بەرگ، عەقیدەی مەرزیەی مەولەوی، دیوانی، دیوانی مەولەوی، دیوانی مەحوی و چەندین پەرتووکی دیکە بەزمانی کوردی و عەرەبی و فارسی نووسیوەو بڵاویکردۆتەوه.
دیارە جەنابی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس، لەبەر ئەوەی لەسەر ئاستی عێراقیش بە زانایەکی گەورە ناسرابوو و خاوەن فتوای ئایینی بووه، بۆیە چەندین ساڵ پۆستی سەرۆکایەتی رابطە علما و العراقی بەدەستەوە گرتبوو، لەوەش گرنگتر لەم ساڵانەی دوایی ۳ هەزار زانای ئایینی سوننی رێڕەو کە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق هاتبوون و لە بەغدا کۆبوونەوە، بەبێ بەشداریکردن و ئاگاداری خۆی جەنابی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس بە سەرۆکی (الامانە العلیا للافتا و و التدریس و البحوث و التصوف) هەڵبژێراو، بەڵام لەبەر ئەوەی باری تەندروستی نالەباربووە رەتیکردبۆوه. سەرەڕای ئەوەی ماوەیەک ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری عێراق – دەستەی کورد – بووه، هەروەها باوەڕپێکراوی کۆڕی زانیاری وڵاتی ئوردون بووه.

کەسایەتی گەورەی ئایینی و ئەدیب و زانای گەلەی کورد مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لەتەمەنی ۱۰۴ ساڵیدا لە لە کاتژمێر ١٢ی شەو لەسەر ٣٠ی ئابی ٢٠٠٥ لە شاری بەغدای پایتەختی وڵاتی ئێراق کۆچی داوییکرد.

 

انتهای پیام/

 

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.