ژیاننامه محەممەد ئەوراز :
محەممەد ئەوراز لەدایکبووی ١٩٦٩ شاری نەغەدە، شاخەوانێکی ناوداری کورد بوو کە لە تەمەنی مێر منداڵییەوە دەستی بە وەرزش و بە تایبەت شاخەوانی کرد.
مرۆڤێک ڕۆح سووک و تێکۆشەر کە سەرەڕای سەختی و چەڵەمەکانی ژیان، توانی بە سەر چەندین لووتکەی بەرزی دنیا و لە ناویاندا چیای ئێڤەرست، بەرزترین کێوی جیھان سەر بکەوێ.
محەممەد ئەوراز سالی ١٣٨٢ی ھەتاوی، کاتێک لەگەل شاخەوانی کۆچکردووی کورد موقبیل ھونەرپەژوو دەچوو ھەتا کێوی گاشێربروومی وڵاتی پاکستان ببەزێنێت، کەوتە بن ڕەھێلەی ڕنووی بەفر و دوای چەندین رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەکانی پاکستان، لە ڕێکەوتی ۱۶ خەرمانانی ساڵی ١٣٨٢ گیانی لەدەستدا.
ڕۆحی شاد و ڕێگا و ڕێبازی بەردەوام بێت
https://www.boukanmukryan.ir/?p=3153