×

منوی بالا

منوی اصلی

دسترسی سریع

اخبار سایت

فوری

امروز : سه شنبه, ۲۵ اردیبهشت , ۱۴۰۳  .::.   برابر با : Tuesday, 14 May , 2024  .::.  اخبار منتشر شده : 0 خبر
ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی”قانع” (شاعیر)
حسین راستگو

 

ژیاننامه ماموستا قانع:

قانع یان قانیع، ناوی شێخ محەمەد کابولی کوڕی شێخ عەبدولقادری کوڕی شێخ سەعیدی دۆڵاشیە و لەنەوەی (کابل)ی مەریوانن.لە ۱۵ئەیلولی (۱۵ آذر) ۱۸۹۸ لەگوندی (ریشێن)ی بناری شارەزوور لەدایک بووە.لەتەمەنی (۴۰) رۆژیدا بوو کە باوکی کۆچی دوایی کردووەو لەتەمەنی دوو ساڵیشدا دایکی کۆچی دوایی کردووە.
ژیانی قانع لەزەمینەیەکی دەربەدەری و پڕ لە کوێرەوەرییەوە دەستی پێکرد.

بەهەتیوی لەلای خزمێکیان کەناوی (ئاغا سەید حوسێنی چۆڕ)ی بووە لەناوچەی مەریوان گەورە بووە و هەر ئەویش ناویەتە بەر خوێندن.پاشان بە فەقێیەتی چووە بۆ سلێمانی و چەند ساڵێک لەوێ ماوەتەوە.هەر بەمەبەستی گەڕان بەشارەکانی کوردستان دا بۆ خوێندن چۆتە (سنە و مەریوان و سابڵاخ و بۆکان و شنۆ و هەولێر و کۆیەو کەرکوک و سلێمانی و بیارە) و دوا قۆناغی خوێندنیشی لەمەریوان تەواو کردووە.
قانع بەر لەوەی بەتەواوی فێری خوێندن و نووسین ببێت توانای شاعیرێتی تیا دەرکەوتووە و لەسەردەمی جەنگی یەکەمی جیهانیدا خوی داوەتەوە شیعری ئایینی.

قانع لەسەرەتای پەنجاکاندا بەهاوکاری مامۆستایان (عەلادین سەجادی و شوکر مستەفا) توانی پێنج بەش لە شیعرەکانی بەشێوەی دیوانی جیاجیا و قەوارەی تایبەتی چاپ بکات، کە ئەم بەرهەمانەن(گوڵاڵەی مەریوان، باخچەی کوردستان، چوارباخی پێنجوێن، شاخی هەورامان، دەشتی گەرمیان).
لەژیانیدا گەلێ کارو پیشەی کردووە لەوانە مامۆستای قوتابخانەو کرێکاری و مامۆستای مزگەوت و جوتیاری و ئاشەوانی و فەرمانبەرێتی.

لەکۆتایی پەنجاکاندا چەند جارێک خراوەتە بەندیخانە. لەساڵی (۱۹۶۰)دا لەبەندیخانەی سلێمانی چۆنیەتی نووسینی زمانی کوردی فێری زیندانییەکان کردووە.لە (۱۹۶۳)دا لەگەڵ وریای کوڕیدا لەبەندیخانەی (قەجەر)ی تاراندا زیندانی ئەکرێ و هەر لەو بەندیخانەیەدا هۆنراوە بەناوبانگەکەی نووسیوە کەدەڵێ:
ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندیخانەیە
ئەم کەلەپچە مەرهەمی زامی دڵی دێوانەیە
ماموستا قانع، روژی ۰۷-۰۵-۱۹۶۵ کوچی دوایی دەکات له گۆڕستانی شێخ ئەوڕەحمان لە گوندی “لەنگە دێ” لە شارۆچکەی پێنجوێنی باشووری کوردستان
بەخاک سپێردرا

انتهای پیام/ر

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.