ژیاننامە مامۆستا موجتەبا میرزاده؛
موجتەبا میرزاده ساڵی ۱۹۴۵ی زاینی له شاری كرماشان له دایك بووه.
كاتێك هێشتا منداڵ بوو، یەكێك له ئاشناكانی باوكی ئامێرێكی ڤیۆلۆنی بۆ كڕی، بەڵام موجتەبا مامۆستای نەبوو تا لەلای فێری ژەندنی ڤیۆلۆن ببێ؛ بۆیه له ڕووی ئەو ئاوازانەی له رادیۆ بڵاو دەبوونەوه، خۆی فێر كرد.
موجتەبای تەمەن ۱۷ ساڵان له شاری رامسەر بەشداری كێبڕكێی مۆسیقا دەبێ و پلەی یەكەم له ڤیۆلۆندا به دەست دێنێ.
میرزاده ساڵی ۱۹۶۰ی زاینی هاوكاریی خۆی لەگەڵ رادیۆ كرماشان دەست پێدەكا و له ماوەی حەوت ساڵدا كۆمەڵێك بەرهەمی ناوازه له مۆسیقای كوردی و فارسیدا تۆمار دەكا. پاشان دەچێته رادیۆ تاران و ماوەیەكیش لەوێ خەباتی هونەریی خۆی درێژه پێ دەدا.
موجتەبا میرزاده مامۆستای ئامێری ڤیۆلۆن و كەمانچه بوو، هەروەها سێتار و سەنتووریشی به باشی دەزانی.
موجتەبا میرزاده له كۆتایی تەمەنیدا و به كۆڵێك ئەزموونەوه، ماوەیەک گۆشەگیر بوو تا دواجار خۆری تەمەنی له ۱۹ی جوولای ساڵی ۲۰۰۵ی زاینیدا لە تاران کۆچی دوای کرد
https://www.boukanmukryan.ir/?p=2515