×

منوی بالا

منوی اصلی

دسترسی سریع

اخبار سایت

فوری

امروز : پنج شنبه, ۳ خرداد , ۱۴۰۳  .::.   برابر با : Thursday, 23 May , 2024  .::.  اخبار منتشر شده : 0 خبر
چاپ و بڵاوکردنەوەی قامووسی زمانی کوردی، نووسینی مامۆستا عەبدوڕەحمان زەبیحی

پێموانییە خوێنەرێکی کتێبی کوردی هەبێ، بە شوێن و پێگەی فەرهەنگی قامووسی زمانی کوردی نەزانێ. بێ‌گومان هەر خوێنەرێک بە چاوخشاندنێکی ئاسایی بۆی دەردەکەوێ کە ئەو فەرهەنگە چەندە وردبینانە نووسراوە و تا چ ڕادەیەک مێتۆدی فەرهەنگ‌نووسی و زانستی‌بوون تێیدا ڕەچاو کراوە. زۆربەی چالاکانی بواری فەرهەنگ‌نووسی کۆکن لەسەر ئەوەی هەتا ئێستاش فەرهەنگێکی کوردیی وا نەنووسراوە کە تا ئەو ڕادەیە وردبینی و زانستی‌بوون تێیدا لەبەرچاو گیرابێ. بەڵام هەمووانیش زۆر بەداخەوەن بۆ ئەوەی کە تەنیا دوو پیتی ئـ و بـ لەو فەرهەنگە شازە لە بەر دەستی خوێنەری کورددایە و وەک زۆر شت و لایەنی دیکەی ئێمە، بەداخەوە، بە ناتەواوی و بێ‌سەرەنجامی ماوەتەوە.
بەڵام هەر لەو دوو پیتەش‌دا هێندە بابەتی ورد و بەپێز دەبینرێ کە ئەوڕۆ بۆتە بنچینە و بنەڕەت بۆ ڕۆنانی فەرهەنگی وشەی کوردی.

مامۆستا عەبدوڕەحمان زەبیحی

یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی قامووسی زمانی کوردی ئەوەیە کە بە شێوەیەکی زانستی، باس لە ڕیشەی وشەکان دەکا و دیاریی کردووە کە هەر وشەیەک لە چ زمانێکەوە هاتووە، یان سەر بە کام شێوەزاری کوردییە. هەروەها ڕۆڵی وشەکانی لە ڕێزمان‌دا دیاریی کردووە کە ناو، فێعل، فاعل، سفەت یان…چین. هەروەها بە هێنانەوەی شاهید و نموونە لە ئەدەبی زارەکی، یان شێعری شاعیرانی کلاسیکی کوردی، فەرهەنگەکەی دەوڵەمەندتر کردووە و هاوتا یان دژی بۆ وشەکان نووسیوە و زۆر جار شەرح و لێکدانەوە و زانیارییەکانی لە فەرهەنگ بەرەو ژوورتر دەڕۆن و تا ئاستی ئەنسکلۆپێدیا(دایرە‌المعارف) بەرز دەبێتەوە.

“قامووسی زمانی کوردی” پێک‌هاتووە لە دوو پێشەکیی و پیتەکانی ئـ و بـ ،
پێشەکیی هەوەڵ وتارێکی چڕ و پڕ و زانستیی مامۆستا زەبیحییە بە نێوی “سەرەتایەکی مێژوویی زمانی کوردی”، کە لەودا بە وردی باسی پێشینەی زمانی کوردی، زمانی هێندوئورووپایی، زمانی مادەکان، زمانی پارسیی کۆن، زمانی پەهلەوی و زمانی کوردیی پاش ئیسلام و لەهجەکانی زمانی کوردی دەکا.
هەروەها وتاری فەرهەنگ‌نووسیی دوکتۆر ئەوڕەحمانی حاجی مارف، لە پێشەکیی دووهەم‌دا دانراوە.
ناوەندی خانی هەوڵی داوە بە شێوەیەکی شایان و ڕازاوە و بەبێ دەست‌تێوەردان و سەپاندنی بۆچوونی ویراستار و … ئەم بەرهەمە کلاسیک و بنەڕەتییە چاپ و بڵاو بکاتەوە

 

قامووسی زمانی کوردیی مامۆستا زەبیحی لە لایەن ناوەندی خانییەوە چاپ و بڵاو کراوە.

📖قامووسی زمانی کوردی
✍:عەبدوڕەحمان زەبیحی
پێک گرتن و هەڵەگری: جەماڵ کاڕەشی
پیتچن و پەڕبەندی: ئومید موقەددەس
بەرپرسی هونەری: ئەسرین کاکی
چاپ و بڵاوکردنەوە: ناوەندی خانی

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.