ئەبووبەکر حەسەن جاف، ناسراو بە “بەکر جاف”، ساڵی ۱۹۶۷ لە گوندی کوردەمیر لە گەرمیان لەدایکبووە، لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا باوکی و چەند کەسێکی دیکەی نزیکی بەر شاڵاوی ئەنفال دەکەون. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆمەڵناسی هەبووە و لە فەرەنساش ماستەری لە فەلسەفەدا بەدەستهێناوە.
ئەبوبەکر جاف جاف خاوەنی چەندین کتێب و وتاری بەپێزە لە سەر عەقڵی سیاسی کُرد و هەروەها ڕەخنەی ئەدەبی بە گشتی.
دڕەنگانی شەوی ڕابردوو ئەم نووسەرە لە یەكێک لە نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
ئەبووبەکر حەسەن کەسێکی نیشتمان پەرور و ڕووخۆش و سادە بوو.
کۆچی دوایی ناوبرا کەلێنێکی گەورە لە بواری ڕۆشنگەری و ماریفەت بۆ کردستانە.
ڕۆحی شاد بێ
انتهای پیام/
https://www.boukanmukryan.ir/?p=2830