ژیاننامە مامۆستا سوارە ئیلخانیزادە
سوارە ئیلخانیزادە، کوڕی ئەحمەد ئاغا، شاعیر، نووسەر و بێژەری ڕادیۆ، لە سالی ۱۳۱۶ لە گوندی تورجانی سەقز لە دایک بوو.
هاوینی ۱۳۳۳ لە بۆکان نیشتەجێ دەبیت، دواتر دەچیتە تەوریز و پاشان لە زانکۆ تاران بڕوانامە لە مافدا بە دەس دەهێنیت.
کاک سوارە هاوکات دەستێکی باڵا لە نووسینی شیعر و پەخشان و چیرۆک و شانۆنامە پەیدا دەکات و بە هۆی ڕەوتێکی جیاواز کە دەیگرێتە بەر، وەک کەسێکی نوێگەر لە شیعری کوردیدا دەناسرێت.
سوارە ساڵی ۱۳۴۶ لە بەشی کوردی ڕادیۆ تاران وەکو پێشکەشکار دامەزرا و کتێبی “تاپۆ و بوومەلێڵ” سەرجەم ئەو بابەتانەیە کە لە ڕادیۆ پێشکەشی بیسەرانی کرد. هەر وەها “خەوە بەردینە” دیکەی بەرهەمی چاپکراوی ئەوە.
ئەم نووسەرە پایە بەرزە لە ساڵی ۱۳۵۴ تووشی ڕووداوی هاتووچوو دەبێت و دواتر دەردەکەوێ کە نەخۆشینی شێرپەنجەی بووە. دەرەنجام، هەر ئەو ساڵە لە ڕۆژیکی وەک ئەمڕۆدا کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی گۆندی حەمامیان بە خاک ئەسپێردرا و بوو بە هێمای ئەم شیعرەی خۆی:
لای ههڵۆی بهرزهفری بهرزهمژی
چون بژی شەرتە نهوهک چهنده بژی
https://www.boukanmukryan.ir/?p=4175