اینفوگرافی؛
ژیان نامه مامۆستا جەلال مەلەکشا:
مامۆستا جەلال مەلەکشا ساڵی ١٣٣٠ ک.ھ لە گوندی مەلەکشا سەر بە شاری سنە لە دایک بووە. ھەر لە شاری سنە خوێندوویەتی و پەروەردە کراوە. لە منداڵییەوە ھۆگری شیعر و نووسین بووە.
لە سەرەتاوە بە فارسی شێعر و پەخشان و چیرۆکی دەنووسی و لەبەر ھێز و پێزی لە نووسیندا بە بێ ئەوەی کتێبی چاپکراوەی ببێ، دەبێتە ئەندامی «کانوونی نووسەرانی ئێران».
پاش ساڵی ١٣٥٧ ک.ھ به زمانی کوردی بابەت بڵاو دەکاتەوە و لە کوردیشدا سەرکەوتنێکی بەرچاوی دەبێ. بۆ ماوەی ١٤ ساڵ وەکوو نووسەر و ڕۆژنامەوان دەبێتە ئەندامی گۆڤاری سروە.
ساڵی ۱۳۹۹ی هەتاوی ، مامۆستا “جەلال مەلەکشا” بە هۆی جەڵتەی دڵەوە لە گەڕەکی تەپەی قەوپاڵی شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد و لە گۆڕستانی گوندی مەلەکشا بە خاک سپێردرا.
شێعرەکانی تا ئێستا بە زمانەکانی فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، لیبیایی، سوێدی و… وەرگێڕدراون.
بەشێک لە شێعرەکانی لە توێی کتێبێکدا بە ناوی “زڕەی زنجیری وشە دیلەکان” چاپ و بڵاو بۆتەوە.
https://www.boukanmukryan.ir/?p=4698