×

منوی بالا

منوی اصلی

دسترسی سریع

اخبار سایت

فوری

امروز : پنج شنبه, ۲۷ اردیبهشت , ۱۴۰۳  .::.   برابر با : Thursday, 16 May , 2024  .::.  اخبار منتشر شده : 0 خبر
ئەمڕو  هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا “عەلی مەردان”

اینفوگرافی :

 

ژیاننامە مامۆستا « عەلی مەردان » :

مامۆستا عەلی مەردان لە ساڵی ١٩٠٤ لە شاری کەرکووک لەدایک بووە و لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە ژیانی تایبەتی خۆی دەڵێت: “بۆ گوزەرانی ژیانم، بەپای پەتی و سەری کۆتەوە، جوتیاری و شوانی و گاوانیم کردووە. لە شاری بەغداد بووم بە ھاوڕێی مورتەزاخانی ئیسفەھانی و ئەسغەری ھەمەدانی و محەمەد سەعیدی سابڵاغی و زۆر شت لەوانەوە فێربووم، چل شەویش لەگەڵ سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی یەکمان گرت و زۆر ھونەرمەندانە پێکەوە ژیاین. مامۆستا لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: “یەکەم مەقامم، مەقامی ئای ئای بوو، ئەوەی لە ساڵی ١٩٣٩ ـدا لە ئێستگەی کوردی بە زمانی کوردی باجەڵانی بۆم تۆمارکرا‌.( ئەم قسەیە درۆیەکی شاخدارە جونکە عەلی مەردان لە ١٩٤١دا تێکەلی رادیۆی کوردیی بەغداد بووەو رادیۆکە لە ١٩٤٨دا دەستی بە تۆمارکردنی مووسیقاو گۆرانیی کرد/ بنۆرە؛ کەمال رەئووف محەممەد- مێژووی رادیۆی کوردیی بەغداد- بەرگ ١،جزمی ١-٣، هەولیر ٢٠١٤).. مامۆستای گۆرانی مەقامی کوردی لە ساڵی ١٩٦٥ ـدا لە ئێستگەی ڕادیۆی تاران و کرماشاندا چەندین مەقام و گۆرانی تۆمارکردووە. دوا گۆرانی عەلی مەردان بەستەیەک بووە، ئەوەی لە ساڵی ١٩٧٢ ـدا لە ئێستگەی کوردی بەغداد تۆماری کردووە. مامۆستا لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا و لە ٢٤ ـی تەمموزی ساڵی ١٩٨١ کۆچی دوایی کردووە و لە شاری کەرکووک لە گۆڕستانی شێخ محێدین بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردراوە.

گۆرانییە بەناوبانگەکانی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان

شیرین کەلامە، گیانە بەسیەتی، یاریکە ڕاکە پێکەنە، خۆم و عودەکەم، کەتان کەتانە، مێوڵێ و دێلێژە، ئەسمەر، وەرە قوربان، ھۆ برای جوتیار، لەیلێ، ڕەنجی بێوەرم، ھەوری لە قەدی ئاڵاوە، ە دەنگی خۆش بمھێنە جۆش، کە ئەو جوانە، ئەڕۆی ئۆغر، ە دایم دڵ تۆی ئەوێ، مامە، کەی دێتەوە، لە خرنە خرنە، ھەتا مردن، ئەڵوەن ناوت شیرینە، ئای چەندم خۆش دەوێ، ھەر تۆم ئەوێ تۆ، مینا گیان، لە کەلە دەنگی ساز دێ، شەو ڕۆژ، گۆڵە باخ، دەھەستە، کراس کودەری ئاوریشم، سەد جار بەو مانگە، ھەستە با بچین بکەین تەماشا، کۆڵان بە کۆڵان، ئەم پەرچەم و ئەگیجە، ئاخ چی بکە نیمە چارە، ئەو چاو جوانە، ھۆ کاکەی شوان، وەرە قوربان، فاتمە، برای شیرینم، خاڵۆ خاڵۆ، شەو و ڕۆژ لە خایاڵ و لە بەرچاوی.

مەقامە‌ بەناوبانگەکانی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان لەبەر چاوی بەد (مەقامی ماھوور) چەند جارم ووت (مەقامی ھەمایۆن) با یادم

 

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.