×

منوی بالا

منوی اصلی

دسترسی سریع

اخبار سایت

فوری

امروز : سه شنبه, ۲۵ اردیبهشت , ۱۴۰۳  .::.   برابر با : Tuesday, 14 May , 2024  .::.  اخبار منتشر شده : 0 خبر
ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ کۆچی دوایی هونەرمەند “عەلی مەردان”

ژیاننامە مامۆستا عەلی مەردان؛

مامۆستا عەلی مەردان ساڵی ۱۹۰۴ لە گوندی کانی سارد ی شارباژێڕ لەدایکبووە. پاشان هەر بە منداڵی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا چووەتە شاری کەرکوک و لەوێ نیشتەجێ بوون، خاوەنی گۆرانی و نەوای رەسەنی کوردی بووە. ئەو توانی سەدان مەقامی کوردی بەزیندویی راگرێ و دەستی چەندەها لاوی کوردی بەهرەداری گرت و هانیدان و پێیگەیاندن.
عەلی مەردان کوڕی عەلی عەبدولقادر کوڕی وسمانی کوڕی حەمەگوڵە. دایکی ناوی شاناز بوو، عەلی مەردان جگەلەکوردی عەرەبی، تورکی و فارسیشی خوێندووە، هەر لەسەرەتادا ئاشنایی وشارەزایی لەسۆز و ئاوەزەکانی مەقامدا پەیداکردووە.
بۆ یەکەم جار فێری مەقامی رەسەن و بەپێزی کوردەواری ئەڵاوەیسی هەروەها دوایش سەرباری هۆرەو ئای ئای و خاوکەر وەقەتار فێربووە.
عەلی مەردان دەڵێ: بۆ گۆزەرانی ژیانم، بەپای پەتی و سەری کۆتەوە، جوتیاری و شوانی و گاوانیم کردووە. لەشاری بەغداد بووم بەهاوڕێی مورتەزاخانی ئیسفەهانی و ئەسغەری هەمەدانی و محەمەد سەعیدی سابڵاغی و زۆر شت لەوانەوە فێربووم، چل شەویش لەگەڵ سەید عەلی ئەسکەری کوردستانی یەکمان گرت و زۆر هونەرمەندانە پێکەوە ژیاین.
یەکەم مەقامم کە مەقامی ئای ئای بوو لەساڵی ۱۹۳۹ دا لە ئیستگەی کوردی بەزمانی کوردی باجەڵانی تۆمارکردووە. لەساڵی ۱۹۶۵دا لەئیستگەی رادیۆی تاران و کرماشاندا چەندین مەقام و گۆرانی تۆمارکردووە.مامۆستا لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا و لە ٢٤ ـی تەممووزی ساڵی ١٩٨١ کۆچی دوایی کردووە و لە شاری کەرکووک لە گۆڕستانی شێخ محێدین بە خاک سپێردراوە.

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.