سرویس بوکان موکریان _ پشکیلان، گۆرەوی بازی یان جۆرابێن یارییەکی خۆماڵییە لە ناوچەی موکریان و ئەردەڵانی ڕۆژھەڵاتی کوردوستان کە شەوانی درێژی پایز بەدوای پەڵەی باران دەست پێ و لە وەرزی زستان و تەنانەت تا هاتنی کار و کۆرەوەری بەهار درێژەی دەبێ. ئەم یارییە ھەسەر و شیرینە لە کۆ بوونەوەکانی جێژن، زەماوەند و دیکەی کۆڕە شادەکان کایە دەکرێ. بەم شێوەیە کە گۆرەویبازانی دوو یا چەند گوند لێک کۆ دەبنەوە و (ھەڵبەت بە شێوازی سەردەمی پێشوو چەند شەو و ڕۆژ لەسەر گۆرەوی هەڵناستن و ھەموو شەوێ قومارەکە بەڕێوە دەبەن و ئەو کایە بە دە گۆرەوی و یەک مازوو دەکرێ)
انتهای پیام/ح.ر
https://www.boukanmukryan.ir/?p=3970