بوکان موکریان _ ژیاننامە مامۆستا عەبباس حەقیقی
ئه‌ستێره‌ى پڕشنگدارى ئاسمانى ئه‌ده‌بى کلاسیكى کوردى مامۆستا عه‌بباسى حه‌قیقى ساڵی ۱۹۰۲ ى زایینى له‌گوندى مه‌رجان ئاواى ده‌شتى حاجى حه‌سه‌ن سه‌ربه ناوچه‌ى مه‌هاباد له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان پێى ناوه ته سه‌ر دنیا.
مامۆستا حەقیقی لە عەشیرتی دێبۆکرى و تایفه‌ى شێخ ئاغایی بوو.
به منداڵی بۆ یه‌که‌م جار له گوندى مه‌رخوزى سه‌ر به شارى سه‌قز چۆته قوتابخانه و له ماڵێش له لاى باوکى گلستان و بوستان ى سه‌عدى و کیمیاى سعادت و کتێبگه لى بابه‌تى ئه‌و سه‌رده مى خوێندوه .
زۆر به لاوى مامۆستاکه ى ماڵیى واته باوکى له ده س داوه . ئیتر خۆى ده مێنێ و دایكێكى دڵسۆز و له عه‌ینى نه‌خوێنده وارى ژیر و ئه‌ویندارى شیعر و کتێبخانه یه‌کى ئاخندراو به دیوانى شاعیرانى كورد و فارس. به هۆى موتاڵای زۆرى ئه م دیوانانه زه وقى شیعر گوتنى ده بزوێ و له ته مه نى چارده ساڵیدا یه‌که‌م شێعره کانى داده نێ.
له ساڵی ۱۹۳۴ دا وه‌ك کارمه‌ند له دایره‌کانى دارایى و دوخانیه له شاره‌کانى بۆکان و مه‌هاباد کار ده‌کا.
۲۶ بەفرانبار ۱۳۷۵ له نه‌خۆشخانه‌ی شارى بۆکان دڵی ئه‌ویندارى گه‌ل و نیشتمانى مامۆستا حه قیقى له لێدان که‌وت و رۆژى دواتر(۲۷ بەفرانبار) به به‌شدارى شاعیران و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و خه ڵکى شارى بۆکان و شاره‌کانى ده ورووبه ر له گۆڕستانى ئه‌و شاره ته سلیم به خاك کرا.
https://www.boukanmukryan.ir/?p=4198