×

منوی بالا

منوی اصلی

دسترسی سریع

اخبار سایت

فوری

امروز : سه شنبه, ۲۵ اردیبهشت , ۱۴۰۳  .::.   برابر با : Tuesday, 14 May , 2024  .::.  اخبار منتشر شده : 0 خبر
ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مارف ئاغایی (شاعیر، ڕۆژنامەنووس)

اینفوگرافی؛

 

 

ژیاننامە ؛

مارف ئاغایی کوڕی حاجی محەممەدی ئاغایی لە بنەماڵەی “پاشایی” بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری نەغەدە تەواو کردووە و لە گەرمەی خوێندنی ناوەندیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی چووەتە شنۆ. لەوێش لە قۆناغی ئامادەییدا ساڵێک زیندانی کراوە و لە خوێندن دابڕاوە.

ساڵی ١٩٨٥ ھاوکات لەگەڵ دامەزرانی بنکەی ئەدەبی و فەرھەنگیی گۆفاری سروە دەستی بە بڵاو کردنەوەی شیعر و بەرھەم کردووە و دوو ساڵ دواتریش لە ھەمان گۆڤاردا بووەتە ئەندامی دەستەی نووسەران. حەولەکانی بوونەتە مایەی بەرفراوان بوونی جوگرافیا و خوێنەری گۆفاری سروە.ساڵی ١٩٨٨ لەگەڵ “ئازەری سەمسامی” ژیانی ھاوبەشی دەست پێ کردووە و کچێک و کوڕێک بە ناوەکانی “شەونم” و “پەیام” بەرھەمی ئەم ژیانەیە.لە ساڵانی دواییدا بە تاسەوە ھەوڵی خۆ فێر کردنی زاراوەکانی زمانی کوردی داوە و ھاوکاتیش لە ماوەیەکی کورتدا فێری زمانی ئینگلیزی بووە و ئاکامی ئەم تەقەلایەش وەرگێڕانی کتێبی (ھەستی ناسیۆنالیستی کورد) بۆ سەر زمانی کوردی بووە کە بەداخەوە ئێستاکە دەستنووسی ئەم وەرگێڕانە دیار نییە. 
کتێبی (ڕازی مانەوەی خاک) لە نووسینی فەتاح ئەمیری و ھادی حەبیبی باسی ژیان و بەرھەمەکانی مارف ئاغایی دەکا.

کۆچی دوایی؛

پاش خزمەتێکی زۆر و ئەنجام دانی گەلێک کاری بەنرخ و پڕۆژەی نوێ لە ناوەندی بڵاو کردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبی کوردی و گۆفاری سروە وەک ڕێکخستنی کۆنگرە و کۆنفرانسی ئەدەبی و فەرھەنگی ھەر لە ئیلامەوە بگرە ھەتا دەگاتە شاری ورمێ و پێک ھێنانی پێوەندییەکی زۆر لەگەڵ ئەدیب و نووسەرانی ناوچە جیا جیاکانی کوردستان بۆ کاری ھاوبەشی فەرھەنگی؛ ڕۆژی ٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٧٦، دوای گەڕانەوەیان لەگەڵ دەستەی نووسەرانی گۆفار سروە لە مەهابادەوە بەرەو ورمێ لە کاتێکدا لەگەڵ ھاوڕێکانی لە ڕەوتی پەنجا ساڵەی ئەدەبی کوردی دەدوا، بە کارەساتی  دڵتەزێنی ئۆتۆمۆبیل لەگەڵ دوو ھاوڕێی تری دڵە سەوز و پڕ ئەوینەکەیان لە لێدان کەوت و لەسەر وەسیەتی خۆی لە بەشی ناودارانی گۆڕستانی بوداغ سوڵتانی شاری مەھاباد لە نزیک گڵکۆی هەژار و هێمن بە خاک ئەسپێردرا.

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.