×

منوی بالا

منوی اصلی

دسترسی سریع

اخبار سایت

فوری

امروز : دوشنبه, ۱۰ اردیبهشت , ۱۴۰۳  .::.   برابر با : Monday, 29 April , 2024  .::.  اخبار منتشر شده : 0 خبر
خەلاتی سالی ۲۰۲۴ی ماملی دەدریت بە شوان پەروەر

خەڵاتی ماملێ، وەک هێمایەکی ڕێزلێنان لە هونەرمەندانی کورد، ماوەی ١٥ ساڵه لەلایه‌ن ناوەندی هونەری ماملێ‌ له چالاكی دایه و گشت ساڵێ پێشکەش بەو هونەرمەندە ماندوو و تێکۆشەرانە دەکرێت کە لە خزمەتکردنی هونەری ڕەسەنی کوردیدا تێکۆشاون و گەشەیان پێ بەخشیوە.

ئەو ناوەندە وێڕای هەموو چالاکییەکانی وەک لە پێناسەکەیدا هاتووە، بێلایەن و سەربەخۆیە و لە بواری ماڵی و مادییەوە شانازیی بەخۆیەوە دەکات کە پشتی بە بەرکی خۆی بەستووە و هەروەها لە بواری مەعنەویشەوە قەرزداری هەموو دڵسۆزانی میللەتەکەیەتی. لە ماوەی ساڵانی پێشوودا، ئه‌و مامۆستایان و هونەروەرانه‌ی خەڵاتی ماملێ‌یان پێ بەخشراوە بریتین لە:

١ قالە مەڕە‌‌‌‌‌  

٢– ئەندێریاس ئیسرائیل خەمۆ (باکووری)     

٣– عەباس کەمەندی 

٤– عەزیز شارووخ     

٥– ناسر رەزازی        

٦– زۆزان       

٧– تیپی موسیقای سلێمانی

٨– مەزهەر خالەقی   

٩– خەلیل خەمگین    

١٠ حوسێن سەفامەنێش     

١١– محەممەد ڕەزا دارابی    

١٢– دڵشاد سەعید   

١٣– کاوە فەقیەزادە   

لە درێژەی چالاکیی ساڵانەی ناوەندی هونەری ماملێ بۆ دەستنیشانکردنی هونەرمەندی ساڵ،  بڕیار درا کە خەڵاتی ساڵانەی ماملێ پێشکەش بەو هونەرمەند مامۆستا شڤان پەروەر بکرێت.

هونەرمەندی بەناوبانگ و دامەزرێنەری دامەزراوەیەک بە هەمان ناو، شڤان پەروەر، لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی سووریی سەر بە وێرانشار لە پارێزگای ڕحا لەدایک بووە.

بڕیار وایە مەراسیمێکی شایان بۆ یادی ٢٥ ساڵەی ماملێ و پێشکەشکردنی خەڵاتی ماملێ بە مامۆستا شڤان پەروەر لە هەولێر و لە ڕۆژی سێشەممۆ، ڕێکەوتی ٢٣ی مانگی یەک لە کاتژمێر۴:۰۰ پاش نیوەڕۆ لە هۆڵی ڕۆشنبیری پێک بێت.

انتهای پیام/ح.ر

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.